سەفەری شای ئوردن بۆ ڕیاز و دیداری بن سەلمان
پەیامی کورد ... سەفەری شای ئوردن بۆ ڕیاز و دیداری بن سەلمان
شازادەی جێنشینی سەعوودیە و شای ئوردن لە ڕیاز کۆبوونەوە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی زانیارییەکان ، "محەمەد بن سەلمان" شازادەی جانشینی سەعوودیە و "عەبدۆڵڵای دووەم" پاشای ئوردن لە ڕیاز کۆبوونەوە و قسەیان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڤاس، لەم دیدارەدا هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی فراوانکردنیان لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.
بن سەلمان و شای ئوردن هەروەها باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد، بەتایبەتی ئەو حاڵەتانەی پەیوەستن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، لەوانە هەوڵدان بۆ ئاگربەست لە غەززە و لوبنان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
شازادەی جانشینی سەعوودیە و پاشای ئوردن جەختیان لەسەر وەستانەوەی تەواو لە تەنیشت گەلی فەلەستین و لوبنان و بەردەوامبوون لە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان کردەوە.
ئەم بابەتە 8397 جار خوێندراوەتەوە