سەمای ڕووناکی بە یاساکانی ئەپڵ؛ ئامادەبن بۆ ئاهەنگی پەردەلادان لەسەر ئایفۆن ١٦ و ئەپڵ واتچ ئێکس
پەیامی کورد ... سەمای ڕووناکی بە یاساکانی ئەپڵ؛ ئامادەبن بۆ ئاهەنگی پەردەلادان لەسەر ئایفۆن ١٦ و ئەپڵ واتچ ئێکس
ئێستا کە سامسۆنگ و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تر مۆبایلە نوێیەکانیان خستۆتە بازاڕەوە، نۆرەی ئەپڵە کە درەوشاوە بێت.
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە نوێیەکەی ئەپڵ کە تایبەتە بە پەردەلادان لەسەر ئایفۆن ١٦ لە ژێر درووشمی It’s Glowtime بەڕێوەدەچێت. دروشمێک کە بە ڕوونی گوزارشت لە خواستی ئەپڵ دەکات بۆ ئەوەی ئامادەیی بەهێزتری هەبێت لە بازاڕی مۆبایل دا.
بانگهێشتنامەی ئیڤێنتەکەی It's Glowtime کە لە ٥ی ئەیلول بۆ میدیاکان نێردراوە، وەک هەمیشە لۆگۆی ئەپڵ لە دڵیدایە، بەڵام ئەم جارە ڕەنگی جیاواز تێکەڵ کراوە و دیزاینی پۆستەرەکە زۆر شتمان بیردەخاتەوە پۆستەری ڕووداوەکانی WWDC 2024؛ هەمان ئەو مەراسیمە کە ئاهەنگی لەدایک بوونی " زیرەکی ئەپڵ " بوو.
پۆستەری فیلمی Glowtime بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەیە بۆ هەواڵی گرینگ سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد، بەڵام بێ گومان ئەستێرەی سەرەکی چالاکییەکە ئایفۆن ١٦ دەبێت، و لە لووتکەیدا مۆدێلی پرۆ ماکس دەبێت.
ئەم بابەتە 86285 جار خوێندراوەتەوە