سەگێکی ڕۆبۆت بۆ تیمی ئاسایشی ترامپ زیاد کرا

پەیامی کورد   ...   سەگێکی ڕۆبۆت بۆ تیمی ئاسایشی ترامپ زیاد کرا

دوابەدوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە سەگی ڕۆبۆتی دەوریەدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترامپ لە پاڵم بیچ، دەزگای نهێنی ئەمریکا کە بەرپرسیارە لە پاراستنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەکارهێنانی ئەم ڕۆبۆتانەی پشتڕاست کردەوە بۆ یارمەتیدان لە ئامانجە ئۆپراسیۆنەکانیدا.

بە پێی زانیارییەکان دەزگای نهێنی ئەمریکا پشتڕاستی کردووەتەوە کە سەگی ڕۆبۆتی بۆ پاراستنی ماڵی ترامپ لە شاری مارالاگۆ بەکاردەهێنرێت.

بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە، سایتی هەواڵی هیڵ نووسیویەتی: ڕۆیتەرز پێشتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی "سەگەکانی تەکنۆلۆژیای بەرز"ی دەزگای نهێنی بڵاوکردبووەوە کە لەگەڵ بریکارێکدا لە دەوری کۆشکی پاڵم بیچەکەی ترامپ دەوریە دەدەن.

ئەنتۆنی گوگلیێلمی، بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای نهێنی ئەمریکا، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەوەی کە ئەو ڕۆبۆتانە چەندە لە شاری مارالاگۆ بەکارهێندراون، ڕوونکردنەوەیەکی نەخستەڕوو، بەڵام بە تۆڕی نێکستاری ڕاگەیاندووە، ئەم ڕۆبۆتانە ئەو تەکنەلۆژیایانە بەکاردەهێنن کە دەتوانێت یارمەتی دەزگای نهێنی بدات بۆ گەیشتن بە خۆی ئامانجەکان. .
ئەنتۆنی گوگلیێلمی لە بەیاننامەیەکدا کە پێشکەشی نێکستاری کردووە، ڕایگەیاندووە: پاراستنی سەرۆکی هەڵبژێردراو کە پێش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا دووجار تیرۆرکرا، یەکێکە لە کارە لە پێشینەکان. ناتوانین باسی هەندێک توانای ئەم ڕۆبۆتانە بکەین، بەڵام ئەم سەگە ڕۆبۆتییانە بە تەکنەلۆژیای سیخوڕی و چەندین هەستەوەری پێشکەوتوو تەیارکراون کە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستنمان دەکەن.
هەروەها بەرپرسێکی دەزگای نهێنی ڕوونی کردەوە کە ئەم سەگە ڕۆبۆتییانە دەتوانن بە تەکنۆلۆجیای تایبەت تەیار بکرێن بۆ دەستنیشان کردنی بۆمب و هەڕەشە کیمیاییەکان و خاوەنی کامێرایەک کە تەکنۆلۆژیای گەرمی بەکاردەهێنن و توانای گەورەکردنیان بەرزە.
بەڵام سەگە ڕۆبۆتییەکان تەنها بەشێک بوون لەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی کە پلانیان بۆ دانرابوو بۆ مارالاگۆ دوای ڕۆژی هەڵبژاردن، بەلەمێکی چەکداری پاسەوانی کەناراوەکان لە ڤۆرس لاگۆن و دەرەوەی کۆشکی ترامپ بیندرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ترامپ پێش ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵی 2024 بباتەوە، دوو جار تیرۆر کراوە. ڕۆژی سێشەممە ٥ی تشرینی دووەم، کامالا هاریسی ڕکابەری دیموکراتەکەی بردەوە و بۆ جاری دووەم چووە کۆشکی سپی. ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ ترامپ بۆ ئاستی "سەرۆکی بە وەکالەت" بەرزکرانەوە لەسەر فەرمانی بایدن دوای ئەو هەوڵەی تیرۆرکردنە گوماناوییەکە.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە