سەڵاح ئەلبەردویل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و هاوسەرەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران.
پەیامی کورد ... سەڵاح ئەلبەردویل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و هاوسەرەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران.
سەلاح ئەلبەردویل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین لەگەڵ هاوسەرەکەی لە هێرشی ووڵاتی ئیسرائیل بۆ سەر خێوەتەکەیان لە ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژئاوای خان یوونس لە باشووری غەززە کوژرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دوکتور سەلاح ئەلبەردویل ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هێرشی ووڵاتی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ئەلمەواسی لە خان یوونس لەگەڵ هاوسەرەکەی کوژرا .
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی کوژرانی دوکتور سەلاح ئەلبەردویل ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە و نوێنەری ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین، سەرەخۆشی خۆی دەربڕیوە .
لە ڕاگەێندراوەکەی بزووتنەوەی حەماسدا هاتووە: دوکتور ئەلبەرداویل و هاوسەرەکەی لە شەوی ٢٣ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە هۆی هێرشی ووڵاتی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو خێمەی کە تێیدا مابوونەوە لە ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژئاوای شاری خان یونس کوژراون. ئەم هێرشە بەشێکە لە ئەو زنجیرە هێرشانەی ئیسرائیل کە لە دژی خەڵکی غەززە ئەنجامی دەدات.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە