شاره‌زایه‌ك : کەرتی ووزە لە ھەرێم پێشکەوتووە و عێراقیش دەتوانێ لێی سوودمەند بێت

پەیامی کورد   ...   شاره‌زایه‌ك : کەرتی ووزە لە ھەرێم پێشکەوتووە و عێراقیش دەتوانێ لێی سوودمەند بێت

سه‌رۆكی ڕێكخراوی ووزه‌ و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام دەڵێت، كه‌رتی ووزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، سیسته‌می كاره‌بای 24 كاتژمێری ئه‌وه‌نده‌ به‌سووده‌ ته‌نانه‌ت عێراقیش ده‌توانێت سوودی لێ وه‌ر بگرێت.

حه‌مه‌ئه‌مین هه‌وارمانی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ووزه‌ و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ڕایگه‌یاند : له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆ، كه‌رتی ووزه‌ پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، تواندراوه‌ 165 مێگاوات له‌و گازه‌ی پێشتر ده‌سووتێندرا له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بکرێتە كاره‌با، هه‌روه‌ها گازی كۆرمۆر زۆر زیادی كردووه‌، ئێستاش كاری تێدا دەکرێت، به‌رهه‌می كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان خراپ نییه‌، كێشه‌ له‌ ئیداره‌دانی كاره‌بایه‌. 

سه‌رۆكی ڕێكخراوی ووزه‌ و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ووتی : له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م كاری زۆر كراوە بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می کارەبا ببێتە 24 كاتژمێری، له‌ هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك و سیتییه‌كان ده‌ست به‌ پڕۆژه‌كه‌ كراوه‌، چوونكه‌ پێویسته‌ كۆنتڕۆڵی به‌شداربووانی كاره‌با بكرێت، ئه‌و كاره‌بایه‌ی حكوومه‌ت ئێستا ده‌ستی پێ كردووه‌ و 24 كاتژمێرییه‌ و زۆر هه‌رزانتره‌ له‌ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی، چوونكه‌ سیسته‌مه‌كه‌ پریپه‌یده‌ و پێشتر ده‌یكڕی. 

حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد : من پێم وایه‌ عێراقیش ده‌توانێت سوود له‌و پڕۆژه‌یه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت بۆ دابینکردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری، چوونکە هه‌رچه‌نده ئێمە به‌رهه‌می كاره‌با زیاد بكه‌ین ناگه‌ینه‌ خواستی هه‌موو خه‌ڵك له‌ ماڵ و شوێنی بازرگانی و پڕۆژه‌كان، ته‌کە ڕێگا بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری سیسته‌می پریپه‌ید و كۆنتڕۆڵی به‌شداربووانی كاره‌بایه‌.

حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ورامانی ووتی : چەندین ساڵە كێشه‌ی كاره‌با به‌رده‌وامه‌، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ووزه‌ هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ ووزه‌ی جیاواز وه‌ر بگرین، بۆ نموونه‌ سیسته‌می ووزه‌ی خۆر و دانانی ئامێری "ووزەی خۆر" ده‌بێتە هۆكار بۆ گۆڕینی به‌رهه‌می كاره‌با. 


ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە