شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ بەشداری لە پرسەی سەرۆکی ئێران دەچنە تاران
پەیامی کورد ... شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ بەشداری لە پرسەی سەرۆکی ئێران دەچنە تاران
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ناوی شاندەكەی هەرێمی كوردستانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆككۆماری ئێران بڵاو كردەوە.
سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند: بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامی ئێران خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕه‌ئیسى و یاوه‌رانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.
راشیگەیاند: شاندەكە لە نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌ید قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ پێكهاتوون.
ئەم بابەتە 47113 جار خوێندراوەتەوە