شاندێکی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی سووریا دیداریان کرد ؛ جەختکردنەوە لەسەر ئاسایشی سنوورەکان
پەیامی کورد ... شاندێکی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی سووریا دیداریان کرد ؛ جەختکردنەوە لەسەر ئاسایشی سنوورەکان
باسم ئەلعەوادی ووتەبێژی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتی حەمید ئەلشەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع لە دیمەشق کۆبوونەتەوە .
لەم دیدارەدا بابەتەکانی پەیوەست بە پێشهاتەکانی سووریا و پێویستییە ئەمنییەکان لە سنوورە هاوبەشەکانی هەردوو ووڵات تاوتوێ کران.
ئاژانسی فەڕەنسا لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە، ڕایگەیاند، شاندی عێراقی پەیامێکی هۆشدارییان بە دەسەڵاتدارانی سووریا گەیاند کە ڕەنگە گرووپە چەکدارەکان لاوازییە ئەمنییەکان لە هەندێک بواردا بقۆزنەوە.
ئەم بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوەدا که عێراق دەیەوێت گەرەنتی له سووریا لەبارەی پرسه سنوورییەکان و ئاسایشی ناوخۆی ئەم ووڵاته وەربگرێت.
ئەم بابەتە 102 جار خوێندراوەتەوە