شای ئوردن جەختی لەسەر پێویستی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   شای ئوردن جەختی لەسەر پێویستی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەکاتەوە


شای ئوردن جەختی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی غەززە و دامەزراندنی ئاگربەست لەوێ بەبێ ئاوارەبوونی گەلەکەی کردەوە.
شا عەبدۆڵڵای دووەم شای ئوردن جەختی لە سەر ئاوەدانکردنەوەی غەززە و چەسپاندنی ئاگربەست لەوێ کرد.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دادگای شاهانەی ئوردن، ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جاستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، گرینگترین پێشهاتەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کردووە.
عەبدۆڵڵای دووەم، وێڕای جەختی لەسەر ئاوەدانکردنەوەی غەززە بەبێ ئاوارەبوونی گەلی فەلەستین، جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی غەززە کردەوە.
پادشای ئوردن هەروەها جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی پەرەسەندنی مەترسیدارانەی گرژییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا کردەوە.
هەروەها جەختی لە گرینگی کردەوەی جیددی و کاریگەر بۆ درووستکردنی دیدێکی سیاسی بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەر و گشتگیر کردەوە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات و میکانیزمەکانی فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرد.


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە