شکاندنی ژمارەی پێوانەیی کەشتیوانی ناسا : فرانک ڕۆبیۆ دوای ٣٧١ ڕۆژ گەڕایەوە سەر زەوی
پەیامی کورد ... شکاندنی ژمارەی پێوانەیی کەشتیوانی ناسا : فرانک ڕۆبیۆ دوای ٣٧١ ڕۆژ گەڕایەوە سەر زەوی
فرانک ڕۆبیۆ، کەشتیوانی ناسا دوای ئەوەی بۆ درێژترین ماوە لە بۆشایی ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی شکاند، گەڕایەوە سەر زەوی. دوای بەسەربردنی ٣٧١ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (ISS) و ٥٩٣٦ خولگەی ئاسمانی، ڕۆبیۆ لەگەڵ هەردوو تیمی ڕووسی ئەرکەکەی، سێرگی پرۆکۆپیێڤ و دیمیتری پێتلین، لە کازاخستان نیشتەوە.
هەروەها ڕۆبیۆ مانگی ڕابردوو بووە یەکەم ئەمریکی کە ساڵێکی تەواو لە خولگەدا بەسەر ببات و ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە لەلایەن مارک ڤاندێهیەوە بوو.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە