شۆڕش و هەڵهاتنی زیندانییان لە زیندانی دیزل ئاباد لە کرماشان؛ ئاگرکەوتنەوە لە زیندان و باری نائاسایی لە شارەکە
پەیامی کورد ... شۆڕش و هەڵهاتنی زیندانییان لە زیندانی دیزل ئاباد لە کرماشان؛ ئاگرکەوتنەوە لە زیندان و باری نائاسایی لە شارەکە
شەوی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، زیندانی دیزڵ ئاباد لە کرماشان شایەتی شۆڕش و هەڵهاتنی فراوانی زیندانییەکان بوو. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ زیندانی توانیویانە لەگەڵ ئاگردان لە بەشێک لە زیندانەکە هەڵبێن.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجەیی یەکان، بڕیاربوو بەیانی ڕۆژی دواتر بەشێک لەو زیندانییانە لەسێدارە بدرێن، ئەمەش ئەگەری ئەوە بەهێزتر دەکات کە هۆکاری سەرەکی ئەو شۆڕشە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو حوکمە کوشندەیە بووبێت.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە کرماشان لە دۆخی حكوومەتی نیزامی و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی حکوومەت لە پارێزگای لوڕستانەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراون.
ئەمە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە تووڕەیی خەڵک سەبارەت بە سەرکوت، حوکمی لەسیدراەدان و بارودۆخی ترسناکی زیندانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و کۆماری ئیسلامیش لەگەڵ شەپۆلێکی نائارامی ئەمنی بەرەوڕوو بووەتەوە.
دواتر ووردەکاری زیاتر بڵاو دەكرێتەوە.
ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە