شیرین فوئاد مەعسووم : پارتی حزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایش کردن
پەیامی کورد ... شیرین فوئاد مەعسووم : پارتی حزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایش کردن
کەسایەتی دیاری سیاسی کوردستان شیرین فوئاد مەعسووم دەڵێت، ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان، گرینگە بۆ نوێ بوونەوەی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی یاسادانان و پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پارتی لە ھەموو لایەنەکان زیاتر ھەست بە بەرپرسیارییەتی دەکات و دەیەوێت ھەڵبژاردن بکرێت، ھەر بۆیە پارتی لە ژێر رێنمایی سەرۆک بارزانی بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە، چوونکە ئامانجی پارتی خزمەتکردنە و قوربانی زۆری داوە و ئامادەشە قوربانی زیاتر بۆ گەل و ووڵاتەکەی بدات.
شیرین فوئاد مەعسووم، ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە بۆ نوێ بوونەوەی شەرعیەتدان بە دەسەڵاتی یاسادانان، لای ھەمووان ڕوونە پارتی دیموکراتی کوردستان چەند بە ھەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە ئەو ئەرکەی گرتۆتە ئەستۆ و لە ھەموو حیزبەکان زیاتر پێی وایە پێویست بوو ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرایە، بەڵام بەداخەوە حیزبەکانی دیکە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای ئیقلیمی، کوردستانیان بەو رۆژە گەیاند.
مەعسووم ووتیشی : پارتی لە ژێر رێنمایی رابەر و سەرۆک و پێشمەرگە کاک مەسعوود بارزانی، بانگەشەیەکی ئارامی دەست پێکردووە و نایەوێت بانگەشە بە شێوەی ھێرشکردن و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، چوونکە پارتی حیزبی خزمەتکردنە نەک خۆنمایشکردن، کە حیزبێکە قوربانی زۆری داوە و ئامادەی قوربانیدانی زیاتریشە بۆ گەل و ووڵاتەکەی، نەک وەکوو لایەنەکانی دیکە ھەوڵی ناشیرینکردنی رووگەی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان بدەن، بۆیە پێم خۆشە ئەوەش بڵێم پارتی دیموکراتی کوردستان گوێ بۆ لایەنگر و دەنگدەر و گەلەکەی دەگرێت، نەک وەکوو حیزبەکانی دیکە رێگری لە کادیرەکانیان بکەن و بە رۆژی ڕووناک تیرۆریان بکەن.
ئەم بابەتە 32363 جار خوێندراوەتەوە