شەریفە محەممەدی سزای دووبارەی سێدارەی بەسەردا سەپێندرایەوە
پەیامی کورد ... شەریفە محەممەدی سزای دووبارەی سێدارەی بەسەردا سەپێندرایەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، محەممەد ڕەزا نەزری نژاد و محەممەد ڕەزا سەروەری، پارێزەرانی شەریفە محەممەدی، هەواڵی دەرچوونی دووبارەی سزای لەسێدارەدان دژی شەریفە محەممەدی ڕاگەیاند.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە پێشتر لە ڕەزبەری ئەمساڵدا، دیوانی باڵای ووڵات سزای لەسێدارەدانی ناوبراوی هەڵوەشاندبۆوە.
شەریفە محەممەدی، لە سەرماوەزی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەکی درێژ لە گرتووخانەکاندا زیندانی و ڕووبەڕووی لێدان و ئەشەکەنجە بۆوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشت لە پووشپەڕی ١٤٠٣، ناوبراوی بە تۆمەتی «بەغی» بە لەسێدارەدان مەحکووم کردبوو.
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە