شەڕی بازرگانی ؛ چین هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا دەکات

پەیامی کورد   ...   شەڕی بازرگانی؛ چین هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا دەکات

دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دووبارە باج لەسەر هاوردەی چین زیاد دەکات، وەزارەتی بازرگانی چین هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی کرد.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی ترامپ بۆ سەپاندنی باجی زیادەی 10% لەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان لە چینەوە، کۆی ئەو باجانەی لەسەر کاڵا چینییەکان دەسەپێندرێت دەگاتە 20%.

بڕیارە ئەم باجانە لە ڕۆژی سێشەممە ٤ی ئازارەوە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە. ترامپ لە میانی دیدارێکی لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆشکی سپی ووتی: لەسەدا ١٠ لەگەڵ لەسەدا ١٠، باشە. ئایا هیچ سەرلێشێواوییەک هەبوو؟ ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە دووەم زیادبوونە". پێشتریش ئەم سیاسەتەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بەناوی (ڕاستی کۆمەڵایەتی) ڕاگەیاندبوو.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بێت، پەکین هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی. وەزارەتەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە چین خوازیاری گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە لە ڕێگەی دانووستان ەوە، نەک ڕووبەڕووبوونەوەی ئابووری.
وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها کاردانەوەی له بەرامبەر ئەم بابەتەدا و ڕایگەیاند که ئەمریکا بۆ جارێکی دیکه به بیانووی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی فێنتانیل هەوڵ دەدات فشاری ئابووری زیاتر بخاته سەر چین. پەکین وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی تووند، بەڵام بە تووندی هەنگاوەکەی واشینتۆن ی ڕەتکردەوە.

تۆمەتی بازرگانیکردن بە فێنتانیڵ و گرژییە ئابوورییە نوێیەکان
ئیدارەی ترامپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە چین و مەکسیک و کەنەدا نەیانتوانیوە ڕێگری بکەن لە هاتنی فێنتانیڵ بۆ ئەمریکا. ئەم دەرمانە کوشندەیە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ٧٥ هەزار ئەمریکی بەهۆی زیادەڕەوی لە خواردن.

لە بەرامبەردا چین ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە یاسای زۆر تووندی هەیە دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

حکوومەتی چین لە ساڵی 2019 کۆنتڕۆڵی زیاتری بەسەر هەناردەکردنی فێنتانیڵ دا سەپاند، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی بازرگانی ڕاستەوخۆی ئەو مادەیە لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە ئەو مادەیە بەردەوامە لە هاتنە ناوەوەی ئەم مادەیە لە ڕێگەی ووڵاتانی سێیەمەوە.

ترامپ لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا دووپاتیکردەوە: ماددە هۆشبەرەکان لە مەکسیکەوە دێنە ئەمریکا و بەشێکی زۆریان، نەک هەموویان، بەڵکو بەشێکی زۆریان لە چینەوە دێن.

شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن کە واشینتۆن ڕەنگە لە داهاتوودا ووردە ووردە ڕێژەی گومرگی زیاد بکات بۆ ئەوەی فشاری ئابووری زیاتر بخاتە سەر پەکین.

ترامپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا باج لەسەر کاڵا چینییەکان بۆ 60% زیاد بکات. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان دوو زلهێزی ئابووری جیهان.

کاریگەرییە ئەگەرییەکان لەسەر ئابووری جیهانی


ئەم گرژییە بازرگانیانە دەتوانن کاریگەری دوور مەودایان لەسەر ئابووری جیهانی هەبێت. زیادکردنی باجەکان لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لە ئەمریکا و ئەمەش فشارێکی زیاتر لەسەر بەکاربەرانی ئەمریکی درووست بکات.

لە لایەکی دیکەوە، ڕەنگە کۆمپانیا چینییەکان ڕووبەڕووی دابەزینی خواستیان ببنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری لە چین.

شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن لەوەی کە درێژەدان بەم ڕەوتە دەتوانێت پەرەبستێنێت بۆ شەڕێکی بازرگانی تەواو کە هەڕەشە لە سەقامگیری ئابووری جیهانی دەکات.


ئەم بابەتە 63 جار خوێندراوەتەوە