عێراقچی : بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین
پەیامی کورد ... عێراقچی : بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین
وەزیری دەرەوەی ئێران له سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ووڵامدانه و هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئیسرائیل جەختی کردەوه .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ووتووێژ لەگەڵ میدیاکانی قەتەر، سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکە لێدوانی دا.
عێراقچی کە سەفەری دەوحەی کرد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلجەزیرە و لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، “هەرچەندە ئێمە بەدوای شەڕێکدا نین لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان، بەڵام ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک”. ئیسرائیلییەکان دەتوانن ئیرادەی ئێمە تاقی بکەنەوە”.
عێراقچی لە درێژەدا ووتی: دەبینین هێرشەکە چۆن دەبێت و لەسەر بنەمای ئەوەش چۆنیەتی ووڵامدانەوە دیاری دەکەین، کە بە وردی لێی دەکۆڵینەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری "ئیسماعیل هەنیە"، بەرپرسی دەفتەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس و پێشێل کردنی سەروەرییەکەی لە لایەن ئیسرائیل و هەروەها تاوانەکانی ئەو ووڵاتە لە تیرۆری... "سەید حەسەن نەسرۆڵڵا"، ئەمینداری گشتی حیزبۆڵڵا لە لوبنان و جەنەڕاڵ "عەباس نیلفروشان"، جێگری ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران، بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان بۆردومان کرد.
ئیسرائیلی یەکان دوای ووڵامدانەوەی ئێران هەڕەشەی هێرشیان کرد، بەڵام کاربەدەستانی ئێران هۆشدارییان دا کە هەر چالاکیەکی تەلئەبیب بە وەڵامدانەوەی توندتر لە لایەن ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بەرخۆدان توانای ووڵامدانەوەی ئیسرائیلی هەیە
عێراقچی درێژە بە گفتوگۆکانی لەگەڵ کەناڵی جەزیرە دا و ڕایگەیاند کە "ئیسرائیل بەدوای شەڕێکی بەرفراوان دا دەگەڕێت و پاڵ بە هەندێک ووڵاتەوە دەنێت بۆ ئەم شەڕە"، و ووتی: تەنها ئێران نییە کە شەڕێکی بەرفراوان ناخوازێت، بەڵکوو هەمووان نایەوێت دەزانێت ئەم شەڕە چەندە کارەساتبارە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەرخۆدان توانای ووڵامدانەوەی ئیسرائیلی هەیە و ناتانیاهوو ش لە شەڕی غەززە کە بریتییە لە لەناوبردنی حەماس ئامانجی خۆی نەگەیشت و لە لوبنانیش ڕووبەڕووی هەمان بارودۆخ دەبێتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران به جەخت کردنەوە له سەر پشتیوانی ئێران له بەرخۆدان ووتی: پشتیوانی ئێمه هەرگیز له پاڵپشتی سیاسی و دیپلۆماسی سنووردار نابێت و هەرچی پێویست بێت بۆیان دەکەین. ئێمە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش لە پشتیوانی بەرخۆدان نەوەستاین و منیش لە بەیرووتەوە ڕامگەیاند کە ئێران هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدان نابێت.
عێراقچی بە ئاماژەدان بە گەشتەکەی بۆ لوبنان هەفتەی ڕابردوو ووتی: کۆبوونەوەکانم لە بەیرووت جیددی و باش بوون و هیچ کێشەیەک ڕووی نەدا. ئێمە پشتیوانی لە بڕیارەکانی حکوومەتی لوبنان و بەرخۆدان دەکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران هه فته ی ڕابردوو و له یەکەم خولی گەشته ناوچەکانیدا چووه ته لوبنان و سووریا و جەختی لە سەر پشتیوانی له خۆڕاگری کرده وه .
کەناڵە دیپلۆماسییەکان لە ڕێگەی هەندێک وەڵاتەوە لەگەڵ ئەمریکا کراوەن
دیپلۆماتکاری پلە باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە "ڕاوێژکاری سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنی ئاگربەست و ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و کوشتار و کاولکاری" ئەنجام داوە.
هەروەها سەبارەت بە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ سعودیە و قەتەر ووتی: ووڵاتە گەورەکانی ناوچەکە دەتوانن لە بەرامبەر ئەو گرژییەدا ڕۆڵیان هەبێت. سەعوودیە ڕۆڵێکی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە و قەتەریش ڕۆڵی کاریگەری هەیە، ئێمە ڕاوێژ لەگەڵ ئەوان ئەنجام دەدەین بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ووتی: کەناڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی هەندێک ووڵاتەوە کراوەن و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەین.
عێراقچی بە ئاماژە بەوەی کە "بایەخ دانی جیهان بەو شتانەی لە لوبنان و غەززە ڕوودەدەن، گرینگترین ئەنجامی ئەو ڕاوێژکارییانە"، ڕایگەیاند کە کۆدەنگییەک هەیە لەسەر پێویستی درووستکردنی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ئەم قەیرانە.
ئەم بابەتە 24850 جار خوێندراوەتەوە