عێراقچی وەرگرتنی نامەکەی ترامپ پشتڕاست دەکاتەوە
پەیامی کورد ... عێراقچی وەرگرتنی نامەکەی ترامپ پشتڕاست دەکاتەوە
وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پۆستێکی بڵاوکردەوە، نووسیویەتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشوازیم لە ئەنوەر گەرگاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد، نامەکەی سەرۆکی ئەمریکاش پێگەیشت".
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ووڵاتەکەمان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی بڵاو کردەوە و نووسی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیم لە بەڕێز ئەنوەر گەرگەش ڕاوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان، نامەیەکیش لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشتووە.
ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە