عێراق : لێخۆشبوونی سزاکان بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران لە ٨ی ئازار ەوە کۆتایی دێت
پەیامی کورد ... عێراق : لێخۆشبوونی سزاکان بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران لە ٨ی ئازار ەوە کۆتایی دێت
ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لە 8ی ئازار کۆتایی بە لێخۆشبوونی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی گازی ئێران دێت.
تا ئێستا وەزارەتی کارەبا هیچ ئاگادارییەکی لە ئەمریکاوە سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوردەکردنی گازی ئێرانی پێنەگەیشتووە و ئەگەری هەیە حکوومەتی عێراق بتوانێت لێخۆشبوونێکی نوێ بەدەست بهێنێت. ڕەنگە پلانمان هەبێت تەنانەت ئەگەر نوێ نەکرێتەوە.
ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە