عێراق و ئەمریکا كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... عێراق و ئەمریکا كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییان تاوتوێ کرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، كاراكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 05-01-2025، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وەی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس كینیدی ترۆدۆ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆ بووەوە.
به گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، بۆ دۆستایه‌تی و هاوكاری نێوان هه‌ردوو ووڵات تاوتوێ کران.
به گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆکان، تایبەت بووە بە پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گرینگی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ووڵات له هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە