عەلی حســـێن : ڕۆڵی بەرچاوی خەڵکی سلێمانی لە بیرناکەین

پەیامی کورد   ...   عەلی حســـێن : ڕۆڵی بەرچاوی خەڵکی سلێمانی لە بیرناکەین

یەکشەممە ٢٩ی ٠٩ی ٢٠٢٤ دوای چەند ساڵێک، بارەگای تازەی لیژنەی ناوچەی پــــــیرەمەگروون کرایەوە، لە مەراسیمەکەشدا عەلی حســێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، ئێمە لێرەین تاوەکو ئاوەدانکردنەوەکانی پارتی بەتەواوی بگەیەنینە ئەم دەڤەرە و پارتی خۆی بە خاوەنی پارێزگای سلێمانی دەزانێت.

ئەمڕۆ ٢٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، عەلی حســـێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، بەیاوەری ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی و دکتۆرە ئەشواق جاف یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، و ڕێباز حەملان و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی و کادیران و ھاوڵاتییانی دەڤەرەکە، دوای چەند ساڵێک، بارەگای تازەی (لیژنەی ناوچەی پــــــیرەمەگروون) کرایەوە.

لە wوتەیەکدا عەلی حســـێن ڕایگەیاند، ئێمە لێرەین تاوەکو ئاوەدانکردنەوەکانی پارتی بەتەواوی بگەینینە ئەم دەڤەرە و پارتی خۆی بە خاوەنی پارێزگای سلێمانی دەزانێت و بەردەوام دەبێت لە کردنەوەی بارەگا و ئۆرگانی دیکەی پارتی لە دەڤەرەکە بۆ خزمەتکردن بە شار و گوند و ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ڕاپەڕین بە گشتی و ڕۆڵی بەرچاوی خەڵکی ئەم دەڤەرە لە شۆڕش و ڕۆژەکانی خەبات لەبیرناکەین.


ئەم بابەتە 41711 جار خوێندراوەتەوە