عەلی حسێن : پارتی هێڵی سووری نییە بەڵام دەبێت لایەنەكان قەبارەی خۆیان بزانن

پەیامی کورد   ...   عەلی حسێن : پارتی هێڵی سووری نییە بەڵام دەبێت لایەنەكان قەبارەی خۆیان بزانن

بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی – هەڵەبجە ڕایدەگەێنێت كە پارتی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام بەو مەرجەی هەر لایەنێك قەبارەی خۆی بزانێت.

عەلی حسێن، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : هەرچەندە ڕێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە جیاوازی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی دەنگدان بەرزە و زۆر باشە.

ووتیشی : لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەنگی پارتی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

عەلی حسێن هەروەها ووتی : بە تەنیا دەنگی پارتی لە دهۆك بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە لە هەر چوار پارێزگاكەدا.

بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی جەختیشی كردەوە كە بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت، پارتی هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێك نییە، بەڵام لایەنەكان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن.


ئەم بابەتە 8600 جار خوێندراوەتەوە