فازڵ میرانی به‌شداری له‌ مەراسیمی یادی (16)ساڵەی کوژرانی (عەبدۆلعەزیز ئەلحەكیم) كرد

پەیامی کورد   ...   فازڵ میرانی به‌شداری له‌ مەراسیمی یادی (16)ساڵەی کوژرانی (عەبدۆلعەزیز ئەلحەكیم) كرد

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە یاوەری هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێری، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، به‌شدارییان له‌ مەراسیمی یادی (16) ساڵەی شەهیدبوونی (عەبدولعەزیز ئەلحەكیم) کرد.

پێنجشەممە 2025.3.6، لە هەولێر فازڵ میرانى بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە یاوەری هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێری، بەشدارییان لە مەراسیمی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی (عەبدۆلعەزیز ئەلحەكیم) تیكۆشەری ناسراوی عێراقدا كرد.

یادەكە لە چوارچێوەی خوانێكی ڕۆژوو شكاندن بوو كه‌ بەو بۆنەیەوە، بەڕێوەچوو.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە