فازڵ میرانی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی ماڵئاوایی لە کونسووڵی گشتی فەڵەستین کرد
پەیامی کورد ... فازڵ میرانی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی ماڵئاوایی لە کونسووڵی گشتی فەڵەستین کرد
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسووڵی گشتى فەڵەستین کرد لە هەولێر کرد.
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، چوارشەممە لە پیرمام لە دیدارێکی دۆستانەدا ماڵئاوایی لە نەزمی حەزوری کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەکوو کونسووڵی گشتی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی ستایشی کارە بەرچاوەکانی کونسووڵی فەڵەستینی کرد لە ماوەی خزمەتیدا نوێنەرێکی خەم خۆری گەلی فەلەستین بوو لە هەرێم و ناوچەکە، هەروەها فازڵ میرانی دواجار هیوای زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی خواست و نزای سەرکەوتن و تەندرووستی بۆ کونسووڵی فەڵەستین کرد.
لەلای خۆیەوە دکتۆر نەزمی سوپاس و پێزانینی خۆی دووبارە کردەوە بۆ میوانداریکردن و ئهو ئاسانکارییانەی کە هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆی ڕەخساندبوو لەو ساڵانەی کارکردنی لە هەولێر، هاوکات بە گەرمیش ستایشی ڕۆڵی دۆستانەی سەرۆک بارزانی کرد کە هەردەم دەرگای کراوەبووە بۆ بەڕێزیان.
باڵیۆز دکتۆر نەزمی حەزوری ڕاگری دەستەی دیبلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بوو پاش ١٤ ساڵ کارەکانی بە کۆتا هات.
ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە