فرۆشیاران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کارنەهێنن چوونکە بەرەوڕووی سزای تووند دەبنەوە

پەیامی کورد    ...   فرۆشیاران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کارنەهێنن چوونکە بەرەوڕووی سزای تووند دەبنەوە

بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھەر کەسێک ئەو دۆخەی ئێستای بازاڕ بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن و نرخی کاڵا بەرزبکەنەوە بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.

سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "بەو پێیەی لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەدا دوو مووچە بەسەر یەکەوە بۆ فەرمانبەرانی خۆڕاگری کوردستان خەرجکراوە و پێشبینی نزیک بوونەوەی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواریش دەکرێت، ئەمەش بووەتە ھۆی زۆربوونی سیولە لە بازاڕ و خستنەڕووی بڕێکی زۆر لە کاش".

سەروەر ھاواری ووتیشی : "ئاگاداری فرۆشیار و دوکاندار و مارکێت و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە ئەگەر نرخی کاڵا و شت و مەک لەسەر خواستەکانی ھاووڵاتیان بەرز بکەنەوە، وە ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ببێتە ھۆی جۆرێک لە ھەڵئاوسانی نرخەکان، ناچار دەبین لە ڕێگەی تیمەکانی چاودێری بازرگانی لە بازاڕ بەپێی یاساو ڕێنماییەکان تووندترین سزا بسەپێنین".


ئەم بابەتە 85534 جار خوێندراوەتەوە