فرۆنتێکس : ھاتنی کۆچبەران بەشێوەی نایاسایی بەڕێژەی ٦٤٪ کەم بووەتەوە
پەیامی کورد ... فرۆنتێکس : ھاتنی کۆچبەران بەشێوەی نایاسایی بەڕێژەی ٦٤٪ کەم بووەتەوە
دەزگای سنووری یەکیتی ئەورووپا ناسراو بە "فرۆنتێکس" ئاشکرایکرد، ھاتنی کۆچبەران بەشێوەی نایاسایی بۆ ناو یەکێتی ئەورووپا بەڕێژەی ٦٤٪ کەم بووەتەوە.
فرۆنتێکس لە راپۆرتێکدا دەڵێت، لە حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ دا ھاتنی کۆچبەران بەشێوەی نایاسایی لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کەم بوونەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە.
دەشڵێت، ھۆکاری کەم بوونەوەی ھاتنی کۆچبەران، گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاترە لەلایەن لیبیا و توونسەوە بۆ پەکخستنی چالاکی قاچاخچییەکان.
فرۆنتێکس باسی لەوەش کردووە، ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست وەک چالاکترین ڕێڕەوی کۆچکردن دەمێنێتەوە و ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
لە بەرامبەریشدا رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەڵێت، لەمساڵدا زیاتر لە ھەزار کۆچبەر لەرێگای ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەیان لە دەریای ناوەڕاست بوون.
ئەم بابەتە 10686 جار خوێندراوەتەوە