فشارخستنە سەر سەربازانی کۆریای باکوور بۆ خۆکوشتن ئەگەر لە بەرەکانی شەڕی ئۆکراین بەدیل بگیرێن

پەیامی کورد   ...   فشارخستنە سەر سەربازانی کۆریای باکوور بۆ خۆکوشتن ئەگەر لە بەرەکانی شەڕی ئۆکراین بەدیل بگیرێن

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، لی سئۆنگ كوئون، پەرلەمانتاری کۆریای باشوور ڕایگەیاند، پیوونگ یانگ داوای لە سەربازەکانی لە بەرەی ڕووسیا کردووە، ئەگەر مەترسی دەستگیرکردنیان لەسەر بێت، کۆتایی بە ژیانیان بهێنن.

بەگوێرەی ئاژانسی فەڕەنسا، ئەو بانگەشەیە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەزگای سیخوڕی کۆریای باشوور کراوە. لی بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکراونەتەوە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئەو تێبینیانەی لە سەربازە کوژراوەکانەوە دەستکەوتوون، ئەوە دەردەخەن کە دەسەڵاتدارانی کۆریای باكوور فشاریان خستووەتە سەریان بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بە زیندوویی بگیرێن، خۆیان بکوژن یان خۆیان بتەقێننەوە.


 


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە