فشارەكانی ترامپ، ئایەتۆڵڵا دەسەڵاتدارەكەی ئێران بەچۆك دا دێنێت

پەیامی کورد   ...   فشارەكانی ترامپ، ئایەتۆڵڵا دەسەڵاتدارەكەی ئێران بەچۆك دا دێنێت

داگ بەرگم، وەزیری ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ، لە سێیەم ڕۆژی کۆنفڕانسی گەورەی پارێزەرانی ئەمریکا، CPEC ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ سیاسەتی "زۆرترین فشار" لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، حکوومەتی ئێران لاواز دەکات.  

بەرگم لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازەکانی فرۆشتنی وزە بە کەشتی و لە لایەن کۆمپانیاکان، سەدان ملیار دۆلاری دەست کەوتووە.

ناوبراو زیادی کرد: دۆناڵد ترامپ سوورە تا ئەو سەرچاوەی داهاتە ڕابگرێ هەروەک خولی یەکەمی سەرۆكایەتی خۆی، بە ڕێكاری زۆرترین فشارەكان، ئایەتوڵڵای دەسەڵاتداری ئێران بخاتە سەر ئەژنۆ.


 


ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە