فشارەکانی ئەورووپا بۆ هەڵبژاردنی دەست بەجێی سەرۆککۆماری لوبنان

پەیامی کورد   ...   فشارەکانی ئەورووپا بۆ هەڵبژاردنی دەست بەجێی سەرۆککۆماری لوبنان

لە هەمان کاتدا کە ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە و هێرشەکانی سەر لوبنان، ئەو بەرپرسەی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا داوای لە پەرلەمانتاری باڵای لوبنان کرد بە زووترین کات سەرۆکی ئەم ووڵاتە هەڵبژێرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، لە کاتێکدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (یوونیفیل) بەردەوامە، بورێل لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان قسەی کردووە سەبارەت بە پێویستی هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان لە زووترین کاتدا.

بورێل کە هەفتەی ڕابردوو بە نوێنەرایەتی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یوونیفیل بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نەبیح بێری ڕاگەیاند.

ناوبراو لە پەیجی ئێکسی خۆی (تویتەری پێشوو) سەبارەت بە بانگەوازی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان نووسیویەتی "لەگەڵ ئەو قسەم کرد سەبارەت بە پێویستی بەپەلەی ئاگربەست و هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان بە زووترین کات".

ناکۆکی نێوخۆیی لوبنان لە نێوان پارت و گرووپە سیاسییە جیاجیاکان بۆتە هۆی ئەوەی کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی "میشێل عەون" لە سەرۆکایەتی لوبنان، ئەم ووڵاتە لە ٨ی تشرینی دووەمی ١٤٠١ەوە سەرۆککۆماری نەبووە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندرووستی لوبنان، تا پێنجشەممەی ڕابردوو لانیکەم دوو هەزار و 412 لوبنانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا شەهید بوون، بەبێ ئەوەی ئەو هێرشانە ئیدانە بکات، بورێل ووتی کە "گەڕانەوەی خێرای سەروەری هەڵوەشاوەی لوبنان پێویستییەکە".


ئەم بابەتە 12831 جار خوێندراوەتەوە