فوئاد حسێن : سەرکۆنەی هێرشەکانی سووریا دەکەین کە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجامی دەدەن
پەیامی کورد ... فوئاد حسێن : سەرکۆنەی هێرشەکانی سووریا دەکەین کە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجامی دەدەن
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەر سێ ووڵاتی عێراق ، سووریا و ئێران دا ڕایگەیاند : ئاسایشی عێراق گرێدراوە بە ئاسایشی سووریا و ناوچەکەوە . ئێمەش قوربانی تیرۆر بووین لە ڕابردوودا . و هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی خاکی عێراق و سنوورەکانی دەکەینەوە و دووری دەخەینەوە لە هەر هێرشێکی تیرۆریستی .هێزە چەکدارەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی عێراق .
هەروەها ڕایگەیاند : بەغدا دەستپێشخەری دەکات بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک ووڵات لە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی مەترسیدار لە سووریا . پەیوەندیمان کردووە بە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سەعوودیە، ئیمارات، میسر و ئوردون و پێکەوە کار دەکەین بۆ هەماهەنگی لەم بارەیەوە .
ئەم بابەتە 60 جار خوێندراوەتەوە