فوئاد حسێن : شاندی ههولێر و بهغدا لهبارهی مووچه كۆدهبنهوه
پەیامی کورد ... فوئاد حسێن : شاندی ههولێر و بهغدا لهبارهی مووچه كۆدهبنهوه
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەێنێت، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا شاندی ھاوبەشی وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆبوونەوەیان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بەو ھەموارەی لە پەرلەمانی عێراقە لەبارەی دووبارە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان قسەیان کردووە بۆ ئەوەی لە لایەن پەرلەمانەوە تێپەڕێندرێت.
فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی ھەینی داھاتوو شاندی ھاوبەشی وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆبوونەوەیان دەکەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق ھەروەھا سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، لەگەڵ ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا باسیان لە دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان کردووە.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە