فوئاد حسێن : هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جیددین

پەیامی کورد   ...   فوئاد حسێن : هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق جیددین

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای دەکات، نامەی حکوومەتی نەتانیاهو بە عێراق گەیشتووە و دەڵێت: لە عێراقەوە گرووپە چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.

ڕۆژی هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە چوارچێوەی پانێلی کۆڕبەندی مێپس ووتی :  ناوچەکە لەژێر ئاگرە و عێراق بەشێکە لەناوچەکە، ئێمە نیگەرانین لە دۆخی ناوچەکە، ئێستا هەڕەشەی ئیسرائیل لەسەر عێراق هەیە، نامەی ناتانیاهوو گەیشتە دەستمان، نامەیەکیش لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش، ناتانیاهوو دەڵێت : گرووپە چەکدارەکان لە عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل


 


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە