فوئاد حسێن : ھەردوو لایەنی ئەمریکی و عێراق لەسەر چەند خاڵێک مشتومڕیانە
پەیامی کورد ... فوئاد حسێن : ھەردوو لایەنی ئەمریکی و عێراق لەسەر چەند خاڵێک مشتومڕیانە
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیۆیۆرک بە میدیاکانی ڕاگەیاند : پێدانی چەکی قورس بە پێشمەرگە بە ڕەزامەندی حکوومەتی عێراق بووە و ھیچ کێشەیەکی نییە و وەزارەتی بەرگری عێراقیش ڕوونکردنەوەی داوە کە ھیچ گرفتێک نییە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و عێراق ڕایگەیاند : کۆبوونەوەی ھاوبەشی حکوومەتی فیدراڵ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنی و لەسەر چەند خاڵێک ماوە بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوا ھەفتەی داھاتوو بەیاننامەی ڕێککەوتنەکە بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ئێستا ھەردوو لایەنی ئەمەریکا و عێراق لەسەر چەند خاڵێک مشتومڕیانە.
لەسەر پرسی دارایی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارەی دارایی ووتی : لە سەردانەکەی شاندی دارایی عێراق بۆ ھەولێر و بەشداربوون لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری، پرسی مووچە و بوودجە چارە بوون، ھۆکاری دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بەو بیرۆکراتییەوە ھەیە کە لە بەغدا ھەیە.
ئەم بابەتە 51030 جار خوێندراوەتەوە