فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵای لوبنانی کردە ئامانج

پەیامی کورد    ...   فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵای لوبنانی کردە ئامانج

فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی له‌ شارۆچکەی شەعس لە ناوچەی بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان كردوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكی حێزبۆڵڵای لوبنان به‌ناوی مه‌یسه‌م عه‌تار كوژراوه‌، كه‌ ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانییه‌.
به‌گوێره‌ی هەواڵی تۆڕی میدیایی سکای نیووز هێرشەکەی ئیسرائیل بە مووشەکێک ئەنجامدراوە کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلێک کراوە لە چوارڕێیانی شارۆچکەی شەعس لە ناوچەی بەعلبەک.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل ئەندامێکی حێزبۆڵڵای لوبنان بوە بە ناوی مه‌یسه‌م عه‌تار و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراوه‌.

هاوكات کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێکی تیرۆرکردنی ئەنجامداوە و ئەندازیارێکی باڵای سیستەمی بەرگری ئاسمانی حێزبۆڵڵای لوبنانی کردوەتە ئامانج.


ئەم بابەتە 23711 جار خوێندراوەتەوە