فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، تاکە پردی نێوان هەردوو بەری شاری دێرەزوور-یان خاپوور کرد.
پەیامی کورد ... فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، تاکە پردی نێوان هەردوو بەری شاری دێرەزوور-یان خاپوور کرد.
ئەوەش وەک پەرچەکرداریک دژ بە ئەو هێزە چەکدارانەی کە دەیانویست لەو پردەوە هێرش بکەنە سەر شەڕڤانانی HSD.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە یەکەم کردوەی سەربازی ئەمریکی دادەنرێت لە دەرەوەی داعش، بۆ ڕیگریکردن لە هێرشی چەکدارەکانی سووریا بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن لە تورکیایە، لەگەڵ هاکان فیدان و ئەردۆگان دانیشتنی کردووە لەسەر پرسی سووریا و کوردانی ڕۆژئاوا.
ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە