فۆکس نیوز: تیمەکەی ترامپ یەکەم پلانی ١٠٠ ڕۆژەی خۆیان بۆ زۆرترین فشار لەسەر ئێران بڵاوکردەوە...!

پەیامی کورد   ...   فۆکس نیوز: تیمەکەی ترامپ یەکەم پلانی ١٠٠ ڕۆژەی خۆیان بۆ زۆرترین فشار لەسەر ئێران بڵاوکردەوە...!

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
لەگەڵ دەرکەوتنی هەواڵەکان لە ئەمریکا سەبارەت بە پلانێک بۆ ١٠٠ ڕۆژی یەکەمی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بۆ فشارخستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاپۆرتێک لە بەریتانیا داوای لە حکوومەتی ئەو ووڵاتە کرد کە سیاسەتی "زۆرترین فشار" جێبەجێ بکات کە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکایە پێدەچێت بەسەر تاراندا بسەپێنێت , پشتگیری.

فۆکس نیووز ڕایگەیاند کە پلانێکی بینیوە کە لەلایەن ڕێکخراوی "هاوپەیمانی دژی ئێرانێکی ئەتۆمی" پێشکەش بە تیمی دۆناڵد ترامپ کراوە، بە ناوی "پلانی ١٠٠ ڕۆژە"، کە نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ سنووردارکردنی کۆماری ئیسلامی دەخاتە ڕوو ... پێشنیاری چارەسەری دیپلۆماسی، هەواڵگری، سەربازی و ئابووری بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو کردووە.

پلانەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ترامپ سەرەتا لە ووتارێکدا هۆشداری بدات بە تاران کە بژاردەیەکی سەربازی بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەسەر مێزە.

ئەم ستراتیژە داوا لە حکوومەتی ئەمریکا دەکات کە ئەگەر ئێران پابەند نەبێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران مامەڵە بکات و لەبری ئەوەی شەڕێکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا درووست بکات، لێدان لە سەروەت و سامانە گرینگەکانی کۆماری ئیسلامی بکات.

جەیسن برۆدسکی، یەکێک لە نووسەرانی پلانەکە بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند؛ "ئەگەر ئیسرائیلییەکان بتوانن بەبێ دەستپێکردنی شەڕێکی سەرتاسەری ئەو کارە بکەن، حکوومەتی ئەمریکاش دەتوانێت ئەو کارە بکات".

مایک واڵاس، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی "هاوپەیمانی دژی ئێرانێکی ئەتۆمی" هەروەها لەم بارەوە بە فۆکسی نیوزی ڕاگەیاندووە، ئیدارەی ترامپ دەرفەتێکی ناوازەی لەبەردەم دایە بۆ پاڵنانی ئێران کە بە تووندی لاواز بووە، زیاتر بەرەو دواوە (لە ئامانجەکانیدا).


ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە