فیزیازانی درووستکەری "گەردیلەی خودا" کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد    ...   فیزیازانی درووستکەری "گەردیلەی خودا" کۆچی دوایی کرد

پیتەر هیگزی تەمەن 94 ساڵ کە لە ساڵی 2013 خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێناوە بەهۆی لێکۆلێنەوەکانی ساڵی 1964، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئێدینبۆرگ کۆچی دوایی کرد.

توێژینەوەکانی پیتەر هیگز کە بە تیۆری بەناوبانگی تەنۆلکەی بنەڕەتی یان "گەردیلەی خودا" ناسراوە، دەرکەوت کە چۆن بۆزۆنەکان یارمەتی بەستنەوەی گەردوون دەدەن بە دابینکردنی بارستەیی تەنۆلکەکان.


ئەم بابەتە 84202 جار خوێندراوەتەوە