فێڵێکی سەیر لە جیهانی تۆپی پێدا / یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە برا دووانەکەی لە چوارچێوەیەکدا دانا!
پەیامی کورد ... فێڵێکی سەیر لە جیهانی تۆپی پێدا / یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە برا دووانەکەی لە چوارچێوەیەکدا دانا!
تیپی پایتەختی ڕۆمانیا لە مانگی شوباتدا وایانزانی کە یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەکادیمیای یانەکانی بەرشەلۆنە ڕادەکێشێت؛ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێدگار ئای واژووکرد، بەڵام ئێستا دوای سێ مانگ دیاری کراوە کە ئەو یاریزانەی لەم ماوەیەدا بۆ یانەی دینامۆ بوخارێست یاری دەکرد، ئەدێلینۆی برا دووانەکەی بوو.
دوابەدوای ئاشکرابوونی ئەم بابەتە، یانەی دینامۆ بوخاراست کە خەبات دەکات بۆ خۆپاراستن لە دابەزین، سکاڵای لەسەر ئێدگار ئای تۆمار کردووە.
پێ دەچێت ئەوەی وایکرد دینامۆ بوخارێست بزانێت کە فریودراوە، ئەوە بوو کە ئەدێلینۆ بە پێچەوانەی برا دووانەکەیەوە تەنها توانیویەتی بە زمانی پورتوگالی قسە بکات. چونکە یاریزانی سەرەکی توانای پەیوەندی کردنی بە زمانەکانی تر هەیە بەهۆی ئەزموونی یاریکردن لە ووڵاتە جیاوازەکاندا.
ئەم بابەتە 50802 جار خوێندراوەتەوە