فەرماندەی ئاسایشی ئێران : هەركەسێك بوێری دەستدرێژیكردن بۆ سەر هێزەكانمانی هەبێت ، ئەوە تۆڵەكردنەوەی لەدەستدانی گیانیەتی
پەیامی کورد ... فەرماندەی ئاسایشی ئێران : هەركەسێك بوێری دەستدرێژیكردن بۆ سەر هێزەكانمانی هەبێت ، ئەوە تۆڵەكردنەوەی لەدەستدانی گیانیەتی
فەرماندەیەكی هێزەكانی ئاسایشی ئێران ڕایدەگەێنێت، هەركەسێك بوێری دەستدرێژیكردن بۆ سەر هێزەكانی ووڵاتەکەمانی هەبێت ، ئەوە تۆڵەكردنەوە لەو، لەدەستدانی گیانیەتی.
بەپێی زانیارییەکان ئەحمەد ڕەزا ڕادان فەرماندەی گشتی هێزی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاندووە، "ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی لە ووڵاتدا لەگەڵ كەس گاڵتەمان نیە و كاتێك كەسێك بوێری ئەوەی هەبێت دەستدرێژیو تووندوتیژی بكاتەسەر كەسێكی سەربازی لەكاتی ئەركەكەیدا، دەبێ بزانێت یاسا بەسەر ئەودا بازدەدات و گیانی لەدەست دەدات و لەمبارەوە نەرم ونیانیمان لەگەڵ هیچ دەستدرێژیكەرێكدا نابێت".
ووتیشی، "ئەوكەسانەی نائارامی لەشارەكانی ووڵاتەكەماندا درووست دەكەن، دەبێ چاوەڕوانی ووڵامی یاساییو كەمەرشكێن بن لەمبارەیەوە، كەسێكیش لەدیواری یاساكانی ووڵاتدا تێپەڕبێت، بەدڵنیاییەوە بەسەریدا تێپەڕدەبین".
قسەكانی ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران لەكاتێكدایە، لەماوەی مانگەكانی ڕابردوودا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هێرشی چەكداری و شەخسی دەكرێتەسەر هێزەكانی ئێران لەشەقام و ناوچە جۆراوجۆرەكانی ئەو ووڵاتەدا كە بەهۆیەوە سەدان هێزی ئەمنی ئەم وڵاتە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی ئەم دەستدرێژیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە