فەرماندەی باڵای حووسییەکان لە سەعدە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا كوژرا
پەیامی کورد ... فەرماندەی باڵای حووسییەکان لە سەعدە لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا كوژرا
سەرچاوەکانی یەمەن بە ئەلعەرەبی یەیان ڕاگەیاند کە ئەبوو عەبدۆڵڵا ئەلحەمران یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی تاقمی تیرۆریستی حووسی لە پارێزگای سەعدەی یەمەن لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو شارە كوژراوە.
ئەم هێرشە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکانە کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی دەکات.
ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە