فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

پەیامی کورد   ...   فەرماندەی سێنتکۆم سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

مایكڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی ووڵاتەكەی و هەسەدە كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی داعش لە ناوچەکە كرا.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکۆم) لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە، مایکل کۆرێلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەتەوە، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ شەڕی داعش و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە سوودوەرگرتن لە دۆخی ئێستا کردووە.

بەپێی ڕاگەێندراوەکە، کۆرێلا سەردانی کەمپەکانی هۆل و ڕۆژی کردووە کە شوێنی مانەوەی ٤٠ هەزار کەسن، کە زۆرينەيان خێزانی چەکدارانی داعشن و نیگەرانیی خۆی لە درووستکردنی نەوەیەکی دیکە لەسەر هەمان بیرکردنەوەی داعش دەربڕیوە.

هەروەها ووتی "زیاتر لە ٩ هەزار دەستگیرکراوی داعش لە زیاتر لە ٥٠ ووڵاتی جيهانەوە لە زيندانەکانی هەسەدەدان" کە بە "سوپای داعش ناويان دەبات".

هەروەها دەڵێت "سێنتکۆم بەرپرسیارە لە شکستی تەواوەتی داعش و سەقامگیری ناوچەکە".


 


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە