فەرماندەی نوێی ئەرتەشی ئیسرائیل : ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی جەختکردن لەسەر شەڕ لەگەڵ غەززە و ئێران دەبێت
پەیامی کورد ... فەرماندەی نوێی ئەرتەشی ئیسرائیل : ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی جەختکردن لەسەر شەڕ لەگەڵ غەززە و ئێران دەبێت
ئەیال زەمیر، سەرۆکی نۆێی ستادی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل شەوی پێنجشەممە بە فەرماندە باڵاکانی خۆی ڕاگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی شەڕ دەبێت و سەرنجی سەرەکی و جەختمان لەسەر شەڕ لەگەڵ غەززە و ئێران دەبێت، لە هەمان کاتدا بەرەکانی دیکەش لەبەرچاو دەگرین.
ناوبراو بڕیاری داوە ناوەندی "فەرماندەیی ستراتێژی ئێران" لە ئەرتەشی ئیسرائیل دا هەڵبوەشێندرێتەوە و پێکهاتەکانی تێکەڵ بە بەشەکانی دیکەی ئەرتەشی ئیسرائیل بکرێتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران یەکەی تایبەتی لە ئیتلاعاتی نیزامی و هێزی ئاسمانی دا درووست کردووە.
هەروەها ئەیال زەمیر فەرماندەی نوێی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەرکی لەناوبردنی گرووپی تووندڕەوی حەماس هێشتا کۆتایی نەهاتووە.حەماس بە تووندی زەربەی بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا شکستی تەواوی نەخواردووە و ئەرکەکە تەواو نەبووە، و ئەمە لە کاتێکدایە کە دانوستانەکان سەبارەت بە داهاتووی ئاگربەست لەگەڵ حەماس گەیشتووەتە بن بەست.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە