فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی و تاکە ئەندامی ژنی فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کوژرا

پەیامی کورد   ...  فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی و تاکە ئەندامی ژنی فەرمانگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کوژرا

ئاژانسی هەواڵی سەر بە حەماس ڕایگەیاند: جیهاد مۆحیسن، بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی حەماس و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ماڵی تایبەتی خۆیان لە غەززە لە هێرشێکی ئیسرائیل دا کوژران.

لە لایەکی دیکەوە بە پێی هەواڵی میدیا فەلەستینییەکان، تاکە ئەندامی ژنە لە نووسینگەی سیاسی حەماس کە ئۆرگانی سەرەکی بڕیاردەری ئەم گرووپە ، بە هەمان شێوە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژراوە.

جەمیلە شانتی تەمەن ٦٨ ساڵ، بێوەژنەکەی عەبدۆلعەزیز ئەلرێنتیسی سەرکردە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێکی ئاسمانی کوژراوە.

ئەلرێنتیسی لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە