فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی کوردی ڕۆژئاوا داوایەک ئاراستەی جۆلانی دەکات

پەیامی کورد   ...   فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی کوردی ڕۆژئاوا داوایەک ئاراستەی جۆلانی دەکات

لە کاردانەوە بە بۆردومانێکى کوشندە لە کۆبانێ، مەزڵووم عەبدى لە نوێترین پەیامیدا داواى لە حکوومەتى سووریا کرد بەرپرسیارییەتى خۆى هەڵبگرێت سەبارەت بە پاراستنى هاووڵاتیانى لە هێرشى ووڵاتانى دیکە.

دوای ئەوەی بۆردومانێکى ئاسمانى کرایە سەر گوندى بەرخبۆتان لە کۆبانێ، کە بووە هۆى گیان لەدەستدان و شەهید بوونى نۆ کەس کە ئەندامى یەک خێزان بوون. میدیاى خۆجەیی رۆژئاواى کوردستان رایگەیاند کە تورکیا بەرپرسیارە لە هێرشەکە. قوربانیەکان بریتین لە دایک و باوک و حەوت منداڵ.

 لە تۆڕى ئێکس، مەزڵووم عەبدى پەیامێکى بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکات و رووداوەکەى بە “تاوانێکى دژى مرۆڤایەتى” وەسف کرد.

فەرماندە عەبدى داواشى لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و هێزە چالاکەکان کرد کە هەنگاوى پێویست بنێن بۆ راگرتنى ئەم جۆرە “تاوانانە” لە ناوچەکە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە