فەرماندەی گشتی سوپای ئێران : هەموو ئامێرەکانی ڕادار لە باشووری ووڵات بە تەواوی چاودێری ئێف 35 ئەکانی ئەمریکا دەکەن
پەیامی کورد ... فەرماندەی گشتی سوپای ئێران : هەموو ئامێرەکانی ڕادار لە باشووری ووڵات بە تەواوی چاودێری ئێف 35 ئەکانی ئەمریکا دەکەن
فەرماندەی گشتی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانیان چاودێری و کۆنتڕۆڵی جمووجۆڵی فڕۆکەی ئێف 35ی ئەمریکی دەکەن، کە لەم مانگەدا لە ئاوەکانی کەنداو و گەروی هۆرمۆز دەستیان بە جووڵە کردوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی، رەزا خواجە، فەرماندەی گشتی سوپای ئێران ڕایگەیاندووە ، هەموو ئامێرەکانی ڕادار لە باشووری ووڵات بە درێژایی کاتژمێر چاودێری ئەو فڕۆکانە دەکەن، ئەوە جگە لەوەی چاودێری هەموو جۆرەکانی هێزە بیانییەکان دەکەن لە ناوچەی کەنداو، گەروی هۆرمۆز و کەنداوی عوممان.
بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی F-35ی ئەمریکی لەم هەفتەیەدا بەسەر ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هۆرمۆزدا فڕیون، ئەوەش لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ پاسەوانیکردنی کەشتییە بازرگانییەکان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە