فەرمانی ترامپ و قەیرانە جیهانییە نوێیەکان؛ بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس درووست دەکات

پەیامی کورد   ...   فەرمانی ترامپ و قەیرانە جیهانییە نوێیەکان؛ بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس درووست دەکات

ڕەزامەندنەکردنی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە هاوکارییە داراییەکان بۆ هەڵمەتە بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەلاریا، جارێکی دیکە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ووڵاتانی وەک غانا و کینیا زیادکردووە.

لە هائیتی، ئەو گرووپانەی کە کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی تووشبووانی ئایدز، چاوەڕێی مووڵەتی ئەمریکان بۆ دابەشکردنی ئەو دەرمانانەی کە ڕێگری لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە دایکانەوە بۆ منداڵەکانیان دەکەن.

لە میانمار کە برسییەتی لە ئارادایە و ئەمریکا "تاکە گەورەترین بەخشەر" بووە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان، ڕێکخراوە خێرخوازیەکان باس لە "ئاژاوە" دەکەن دوای وەستانی هاوکارییەکان.

نزیکەی سێ هەفتە دوای ئەوەی بەستنی بەرفراوانی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمریکا کە لەلایەن ترامپ ەوە فەرمانی پێکرابوو، بەرنامەکانی ڕزگارکردنی ژیانی لە سەرانسەری جیهان ڕاگرت، کرێکارانی یارمەتی و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن، لەکاتێکدا ڕێکخراوە مرۆییەکان لە خەبات دان بۆ درێژکردنەوەی ئەو دەست بەرداربوونە کاتیانەی کە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە پێیان دراوە.

دوابەدوای فەرمانی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ئەم هاوکارییە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ لە ٢٠ی جانیوەری ، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەخشینی دەرکرد بۆ ئەوەی کە ناوی لێنا "یارمەتی مرۆیی بەپەلە" کە بریتی بوو لە "دەرمانە پێویستەکانی ڕزگارکەری ژیان، خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، خۆراک، شوێنی نیشتەجێبوون و هاوکاری بژێوی ژیان".


ئەم بابەتە 72 جار خوێندراوەتەوە