فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە کرد
پەیامی کورد ... فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لە وەزیری پێشمەرگە کرد
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، چەند خاڵێکی ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران بەسەردەکەنەوە.
١٢ـی ئابی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک سەردانی بارەگایی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکی کرد لە حاجی ئومەران، لەلایەن فەریق سیھاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییەکە پێشوازییان لێکرا.
لەمیانی ئەو سەردانەدا، وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، لە نزیکەوە سەردانی ژمارەیەک خاڵی پێشمەرگەیی ئەو فەرماندەییەکان لە سنووری حاجی ئۆمەران بەسەر کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، وەزیری پێشمەرگە، بەگرینگییەوە باسی لە توانای ھەموو ئەفسەران و پێشمەرگەی فەرماندەیی پشتیوانی یەکـی کرد کە ھەمیشە قارەمانانە لە سەنگەری بەرگری و پاراستنی خاک و ئاڵای کوردستاندان لە ھەر ناوچەیەکی ئەم نیشتمانەدا بووبن توانیویانە ئارامی و سەقامگیری خەڵک و خاکی کوردستان بپارێزن.
لەو سەردانەدا، ھەریەکە لە عەبدۆلخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا ڕوکن ھۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و لیوا توانا سەدیق حوسێن، بەڕێوبەری گشتی بوودجە و بەرنامەکانی ژمێریاری سەربازی و لیوا بەشدار ئیسماعیل، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، یاوەری وەزیری پێشمەرگە بوون.
ئەم بابەتە 11708 جار خوێندراوەتەوە