فەڕەنسا بە تووندی ئیدانەی زیادبوونی لەسێدارەدانەکانی ئێران دەکات

پەیامی کورد   ...   فەڕەنسا بە تووندی ئیدانەی زیادبوونی لەسێدارەدانەکانی ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە پەیامێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٠٢ی فێبریوەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، بە تووندی ئیدانەی زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدانەکانی لە ئێران کرد. لە پەیامەکەدا ئاماژە بە ٩٧٥ لەسێدارەدان کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام دراون، كراوە و دەڵێت: "ئەم لەسێدارەدانانە نوێنەرایەتی سەرکوتێكی بێ ئامانە بەسەر کەسانێكدا کە داخوازییە ڕەواكانی گەلی ئێران بۆ ئازادی دەخەنە بەرباس."

هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نۆرڤێژە و ڕێکخراوی فەڕەنسی "پێکەوە دژی سزای لە سێدارەدان" لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەیدا باسیان لەوە کردووە کە لەم ساڵدا لانیکەم ٩٧٥ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.

ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە ٨٣٤ لەسێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی لەسەدا ١٧ زیادی کردووە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە