قارەمانێکی ڕۆڵەی کوردستان و ژینگەپارێز سنەیی ، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری كێوی ئاویەر بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا
پەیامی کورد ... قارەمانێکی ڕۆڵەی کوردستان و ژینگەپارێز سنەیی ، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری كێوی ئاویەر بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا
سنە؛ حەمید مورادی چالاکی ژینگەپارێزی، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی كێوی ئاویەر بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا
حەمید مورادی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵكی سنە و بەڕێوەبەری گشتیی “ڕێکخراوی شنەی نۆژینی کوردستان”، دوای سووتانی لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەی كێوی ئاویەردا، ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە هۆی تووندی برینەكانییەوە لە نەخۆشخانەی كەوسەر گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی ڕابردوو كێوی ئاویەر بە شێوەیەكی بەرفراوان ئاگری تێبەردرا، دواجار بە هەوڵی خەڵك و ژینگەپارێزان کۆنتڕۆڵ کرا. لە كاتێكدا دام ودەزگاکانی حکوومەت بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هیچ ڕۆڵێکی کردەیییان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و گواستنەوەی بریندارەكاندا نەبووە.
لەم ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیەدا ژمارەیەك لە ژینگەپارێزان بریندار بوون كە دواجار حەمید مورادی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە