قایمقامی قوشته‌په : خانووه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن
پەیامی کورد ... قایمقامی قوشته‌په : خانووه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن
قایمقامی قه‌زای قوشته‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌یه بۆ درووستكردنی 180 خانوو و ده‌شڵێ، خانووه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن.
بژار مه‌لا خدر، قایمقامی قه‌زای قوشته‌په، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی گرێبه‌ستمان هه‌یه بۆ درووستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ت و پڕۆژه‌كه له 180 خانوو پێك دێت و به سێ قۆناغ خانووەکان به هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌وه ته‌واو ده‌كرێن، دواتر پرۆسە‌ی دابه‌شكردنیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
قایمقامی قوشته‌په ده‌شڵێت، لیژنه‌یه‌ك درووست ده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنی خانووه‌كان و له ئێستادا پڕۆژه‌كه چووەته بواری جێبه‌جێكردن و له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یەوە خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت دیاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له‌و پڕۆژه‌یه و ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی خۆیان، ئه‌مه‌یش هاوكارییه‌كی زۆر باشه بۆ خه‌ڵكی قه‌زاكه‌مان.
بژار مه‌لا خدر ڕوونی كرده‌وه، له دوای ده‌رچوونی بڕیاری به‌قه‌زابوونی قوشته‌په، چه‌ندین پڕۆژه چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی درووستكردنی خانوو بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په و پڕۆژه‌ی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی قوشته‌په و ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه، له داهاتوودا پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بۆ قه‌زاكه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئەم بابەتە 56 جار خوێندراوەتەوە