قسەکانی ئەردۆغان دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل؛ ناتانیاهوو وەستاوە
پەیامی کورد ... قسەکانی ئەردۆغان دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل؛ ناتانیاهوو وەستاوە
ووتەکانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل خۆی نەمایش دەکات .
ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان لە پەیامیکدا ڕایگەیاند : ئەمشەو هێرشێکی تر لە ووڵاتێکی موسڵمان ەوە بۆ سەر ئیسرائیل کرا، هەروەک چۆن هیتلەر وەستا کاتێک خۆی لە ئاوێنە زەبەلاحەکەدا بینی، ناتانیاهووش بە هەمان شێوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، زۆر بە ڕوونی ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە، لێکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی زەمینی دژی لوبنان جیاواز دەبێت لە داگیرکارییەکانی پێشوو.
سەبارەت بە هێرشە قورسەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە غەززە و لوبنان، ئەردۆغان ڕایگەیاند: ئیسرائیل کۆمەڵکوژی لە غەززە ئەنجام دەدات و هێرشی تیرۆریستی لە لوبنان ئەنجام دەدات. لە هەمان کاتدا بە هەموو جۆرە ئیستفزازێکەوە هەوڵ دەدات ووڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەرەو ئاگری خۆی ڕابکێشێت.
ناوبراو ڕایگەیاند : حکوومەتی ئیسرائیل لەسەر بنەمای وەهمی خاکی بەڵێندراو هەنگاو دەنێت و دوای فەلەستین و لوبنان سەیری خاکەکانمان دەکات.
ئەم بابەتە 39123 جار خوێندراوەتەوە