قوماری ئۆکراین و لایەنگرانی ڕۆژئاوایی لە هێرشکردن بۆ سەر خاکی ڕووسیا

پەیامی کورد   ...   قوماری ئۆکراین و لایەنگرانی ڕۆژئاوایی لە هێرشکردن بۆ سەر خاکی ڕووسیا


سوپای ئۆکراین کە لەم دواییانەدا لە چالاکیەکی ئیستفزازیدا هێرشی کردە سەر ناوچەی "کورسک"ی ڕووسیا، زیانێکی زۆری بەرکەوت و هێز و کەرەستەیەکی زۆریشی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، بۆ ماوەیەکی زۆر، سەرەڕای پاڵپشتی هەمەلایەنەی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا، ئۆکراین هیچ دەستکەوتێکی بەرچاوی لە شەڕی ڕووسیادا بەدەست نەهێنا. ملیۆنان دۆلار لەلایەن لایەنگرانی ڕۆژئاوای ئۆکراین ڕەوانەی خەزێنەی حکوومەت کرا و سوپای ئۆکراین بە هەموو جۆرە چەکێک لە ووڵاتانی ڕۆژئاواوە تەیار کرا، بەڵام ئەم بەڵایەی ووڵاتانی ئەورووپایی سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی خواستی لایەنگرانی ڕۆژئاوای خۆی بۆ واقیع و هێشتەوە ڕووسیا سەرقاڵی کێشە و ناخۆشیەکانی بێت بۆ ئەوەی چیتر شانسی بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری و پێشڕەوی ناتۆ و ڕۆژئاوا بەرەو ڕۆژهەڵات نەبێت. بەڵام ڕووی نەدا.
ووردە ووردە چرپە و چرپە لەسەر وەستاندنی پشتیوانییە دارایی و چەکییەکان لەلایەن ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە دەبیسترا و لە ڕاپرسییەکاندا، چیتر ئومێدێکی ئەوتۆ بە سەرکەوتنی ئۆکراین نەما و خەڵک زۆر دڵخۆش نەبوون بە زێلێنسکی وەک کەسێک کە خولی سەرۆکایەتییەکەی لە مانگی ئایارەوە کۆتایی هاتووە بۆیە کاتی ئەوە هات کە پریشکی هیوا بخەینە ناو ژیانی خەڵک و سپۆنسەرەکانەوە. هەربۆیە سوپای ئۆکراین بە پاڵپشتی 100% هەواڵگری ڕۆژئاوا و بەهاوکاری بەکرێگیراوانی بیانی هێرشی کردە سەر ناوچەی کورسکی ڕووسیا.
هێرشکردنە سەر کورسک سوودی بۆ ئۆکراین هەبوو و لە سەرووی هەمووشیانەوە مۆڕاڵێکی گەورەیە بۆ ئۆکراینییەکان و لایەنگرانیان تا ئەو ڕادەیەی کە هەندێک وەک وەرچەرخانێکی ئەگەری لە شەڕەکەدا دەیبینن. ئەم هێرشە باوەڕی گشتی زیاتر کرد کە ئۆکراین دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، هەروەها متمانەی بە سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی کیێڤ زیاد کرد، کە بەهۆی شکستەکانی ئەم دواییەی بەرەکانی شەڕ و دوورخستنەوەی زێلینسکی لە فەرماندەی گشتی سوپای گەل ڤالێری زالۆژینی لاواز بووە.
یان بۆ نموونە ئێستا دەتوانن سەربازە دیلەکانی ڕووسیا کەڵک وەربگرن بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ئۆکراینی. یان نموونەیەکی تر، وادیارە ئامانجی لەشکرکێشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی کورسکی ڕووسیا، درووستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو بوو بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی زیاتری مۆسکۆ لەودیو سنوورەوە.
بەڵام ئەم هێرشە قومارێکی گەورەیە بۆ ئۆکراین و لایەنگرانی ڕۆژئاوایی، چوونکە جگە لەوەی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا لەسەر خاکی ئۆکراین بەردەوامە، ئەگەری کۆکردنەوەی هێزی ئۆکراین لە خاکی ڕووسیا ڕۆژانە زیاتر دەبێت. جگە لەوەش تا ئەم ساتەوەختە، جگە لە زیانە زۆرەکانی کەرەستە و چەکی سەربازی ئۆکراین ، زیاتر لە ٣٦٠٠ سەربازی ئۆکراینیش لەم هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئێستا بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، یەکێک لە یەکەکانی سوپای ئەم ووڵاتە "ناسینەوە و لەناوبردنی گرووپە چەوسێنەرەکانی دوژمن"ە لە باشووری ئەو شارۆچکەیانەی دەکەونە ناوچەی "کورسک"ی ڕووسیا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووسیا هێزەکانی لە ناوچەکانی دیکەوە ڕەوانەی ناوچەی کورسک کردووە و ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئۆکراینییەکان تا کەی دەتوانن بەردەوام بن و زیانەکانیان چەند دەبێت. لە بنەڕەتدا ئایا ئەم کارە مەترسیدارە شایەنی جێبەجێکردن بوو؟
زیانە گیانییەکانی ئۆکراین زیاد دەکات و ئۆکراینییەکان ناچار دەبن لە خاکی ڕووسیا پاشەکشە بکەن. هێرشکردنە سەر کورسک وەک قومارێک دەمێنێتەوە کە دەرئەنجامێکی مەترسیدارە.
بڕیاری ئۆکراین بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە مەترسیدارە بەشێکی هۆکاری دوودڵی ڕۆژئاوا بوو لە پێشکەشکردنی پشتیوانییەکی پێویست. ئەگەر کیێڤ بژاردەی دیکەی کەمتر مەترسیدار هەبوایە بۆ ئەوەی زیانێکی زۆر بە ڕووسیا بگەێنێت، لەوانەیە ئەو بژاردانەی بەکارهێنابێت.
ئەم هێرشە بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی ڕووسیای بۆ ڕێوشوێنی کاردانەوەی زیاتر وەک هێرشی فراوانتر و خاڵە سەرەکییەکانی زیاتر کردەوە و ماوەتەوە بزانرێت کێ لە کۆتایی دا بەم قومارە مەترسیدارە شیرینتر دەبێت.


ئەم بابەتە 10568 جار خوێندراوەتەوە