قەتەر : ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پێویستە چاودێری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل بکات
پەیامی کورد ... قەتەر : ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پێویستە چاودێری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل بکات
قەتەر بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل تاکە ووڵاتی نائەندامە لە ناوچەکەدا لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، داوای لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی کرد کە چاودێری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل بکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئەم داواکارییە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارەکان، یەعقووب حەمادی، نوێنەری هەمیشەیی قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ورووژێندراوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامودەزگاکانی کردووە پابەندی پابەندبوونەکانیان بن بەرامبەر بە بڕیارنامەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، بەتایبەتی بڕیارنامەی کۆنفرانسی پێداچوونەوەی NPT لە ساڵی ١٩٩٥ کە جەختی لەسەر پێویستی چاودێری کردن کردووەتەوە هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل.
نوێنەری قەتەر لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل تاکە لایەنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەندامی پەیماننامەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی نییە.
ئیسرائیل تاکە هەڵگری چەکی ئەتۆمییە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا کە تا ئێستا ڕێگەی بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی نەداوە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن.
تەلئەڤیڤ کە ڕەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بکات و بەپێی زانیارییەکان دەیان سەری ئەتۆمی لە جبەخانەی خۆیدا پاراستووە.
ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە